
نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووە، کێشمەکێش دروست بوو لە نێوان سەرۆکی کۆمپانیای ئێکسۆنمۆبیل و دوو سەرکردەی خاوەن هەیبەت و پێگەی ئەفسانەیی سعوودیای عەرەبی…..
شازادەی جێنشین عەبداللە لەگەڵ عەلی النعێمی وەزیری نەوت وەک یەک تیم لە گفتووگۆدان لەگەڵ سەرۆکی کۆمپانیای ئێکسۆنمۆبیل “لی ڕایمۆن”….
تیمی ڕیاز، بانگەشە بۆ ناوچەیەکی سعوودیا دەکەن، بە لێکدانەوەی ئەوان دەوڵەمەندە بە گازی سروشتی، (لی ڕایمۆن)ی سەرۆکی (ئێکسۆنمۆبیل)یش، پشتئەستوور بە لێکدانەوەکانی زەویناس و ئەندازیارانی کۆمپانیاکە، ئیدیعای سعوودییەکان ڕەت دەکاتەوە….
گفتوگۆکان درێژەیان هەیە، عەلی النعێمی دەچێتە کالیفۆرنیا لە ماڵەکەی خۆیدا، بۆ گفتووگۆی زیاتر، دووبارە (لی ڕایمۆن) بانگ دەکاتەوە و گفتووگۆی گەرم دەستپێدەکاتەوە سەبارەت بەو ناوچانەی کە سعودیای عەرەبی گەرەکیەتی کە ئێکسۆن مۆبیل بۆ دۆزینەوەی گازی سروشتی، وەبەرهێنانێکی چەند ملیار دۆلاری بکات….…
عەلی النعێمی دیسان دەڵێت گاز هەیە لەو ناو چەیەی سعوودیا، (لی ڕایمۆن)یش دووبارە جەخت دەکاتەوە کە لەو شوێنەدا ئەو بڕە گازە بوونی نییە. لی ڕایمۆن دەڵێت، ئەگەر مەبەستتانە ئێکسۆنمۆبیل، وەبەرهێنان بکات، فەرموون ئەو ناوچانەمان بدەنێ کە حکوومەتی ڕیاز بۆ کۆمپانیای ئەرامکۆی سعوودی گلداوەتەوە….
عەلی النعێمی بە هەڵچوونەوە دەڵێت: (لی) لەگەڵ تۆمە، زەویناس و ئەندازیارەکانت چەواشەکارن کاتێک دەڵێن ئەو شوێنە گازێکی ئەوتۆی لێ نییە….. (لی ڕایمۆن)، بە دەنگی بەرز و تووڕەییەوە دەڵێت، (عەلی) منیش لەگەڵ تۆمە: بۆت هەیە سووکایەتی بە من بکەی، بەڵام هێرشکردنە سەر زەویناس و ئەندازیارەکانم، هێلی سوورە، ڕێگەت پێ نادەم….
نێوانی سعوودیا و ئێکسۆنمۆبیل تووشی داڕمان دەبێت…سعوودیا بۆ تۆڵەکردنەوە لە ئێکسۆنمۆبیل، ناوچە پێشنیارکراوەکان دەدات بە کۆمپانیای جیهانی دیکە…..ئەرامکۆی سعوودیش، خوی دەست دەکات بە هەڵکەندنی بیر لەو ناوچانەدا بۆ بەدرۆخستنەوەی زەویناس و ئەندازیارانی ئێکسۆنمۆبیل و سەرۆکەکەیان…..ئەنجامی بیرە گازییەکان، لە بڕی گاز، پڕ بوون لە نائومێدی……سەرجەم پێشبینییەکانی ئێکسۆنمۆبیل ڕاست دەرچوون…..
مەزنێتی هەر دامەزراوەیەک لە مەزنێتی سەرکردەکانییەوە سەرچاوەی گرتووە…..