
به‌ریه‌ككه‌وتنی كه‌ڵتووره‌كان، سووتاندنی تەخت و بەخت…
سه‌رۆكی كۆمپانیای زه‌به‌لاحی نه‌وتی جیهانی (بریتیش پێترۆلیه‌م)، لە دژوارترین ساته‌كانی ژیانی پیشه‌یی خۆیدا بوو له ساڵی 2010. پاش ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و بیره نه‌وتانه‌ی كه كۆمپانیاكه‌ی خه‌ریكی هه‌ڵكه‌ندنی بوو له كه‌نداوی مه‌كسیك و دروستبوونی گه‌وره‌ترین كاره‌ساته‌كانی مرۆیی و ژینگه‌یی له ئه‌مه‌ریكادا، (کاڕل هێنریک سڤانبێرگ) بانگكرایه كۆشكی سپی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئۆباما و باسكردن له چۆنیه‌تی سارێژكردنی برین و ئازاری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زه‌ره‌رمه‌ند بوون به هۆی ئه‌و كاره‌ساته ژینگەییە کە لە جیهاندا دەنگی دایەوە.
كاتێك له گفتوگۆكان ته‌وواو بوون, سه‌رۆكی كۆمپانیای بریتیش پێترۆلیەم کە بە ڕەچەڵەک کەسێکی سویدی بوو، بۆ كۆمه‌ڵێك له ڕۆژنامه‌نووسان دوا و هه‌وڵی دا كه بارگرژییەکان كه‌مكاته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵه‌یەکی زمانه‌وانی و تێنه‌گه‌یشتنی كه‌ڵتوری، خۆی خستە ناو گێژاوێکی قووڵەوە کە لە سەرتاسەری ئەمریکادا بوو بە مایەی گاڵتەجاڕی..
(کاڕل هێنریک سڤانبێرگ) گوتی ئێمە له خه‌می ''خه‌ڵكی بچوك'' داین. لە کەڵتوور و زمانی سویدیدا زاراوه‌ی ''خه‌ڵكی بچوك'' هه‌یه به واتای خه‌ڵكی ئاسایی و كه‌م ده‌رامه‌ت و خاوه‌نكاری بچوك، به‌ڵام له زمانی ئینگلیزی‌دا، زاراوه‌ی خه‌ڵكی بجوك به‌و شێوه‌یه به‌كار نایه‌ت و واتاكه به بچوك زانین و به كه‌م زانینی خه‌ڵك لێكدرایه‌وه. سەرۆکی کۆمپانیای بریتش پێترۆلیەم هەستە سویدییەکەی ناخی خۆی وەرگێڕایە سەر ئینگلیزی و دووچاری شەرمەزارییەکی گەورە بۆوە….دوای ئه‌و لێدوانه ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به كۆمپانیای ناوبراو زۆر فراوانتر بوو، سه‌رۆكی كۆمپانیا كه چووبوو بۆ واشینگتۆن له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی شڵه‌ژان، به‌ڵام ناڕه‌زاییه‌كانی قووڵتر كرده‌وه.
لە پەرچەکردارێكی خێرادا، بۆڕدی ئە كۆمپانیا زەبەلاحە، کەسێکی ئەمەریکی خۆیانیان هێنایە پێش، کە یەکێک بوو لە بڕێوەبەر بە ئەزموونەکان. ئەو سەرکردەیە سەری لە گەمەی ڕاگەیاندن و خەڵک و سیاسەتمەدارانی ئەمەریکا دەردەچوو و کۆمپانیاکەی پەڕاندەوە بەرەو کەناری ئارام ….