١) بۆچی لە سوید بۆ گاڵتەش کەس بۆی نییە سڵاوی سەربازی نازییەکان بکات، ئەو سڵاوەی سەربازانی نازی دەیانکرد، هەر کەس لە سوید بیکات، یەکسەر سزا دەدرێت و دەچێتە کونجی بەندیخانە...
٢) لە سوید بپرسن، بۆچی کەس بۆی نییە بڵێت کە وا هۆلۆکۆست (قەتلوعامی جوولەکەکان لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمدا) ڕووی نەداوە، یان هەر کەس نکۆڵی بکات لە ڕوودانی بەو شێوەیەی کە ئەوڕوپاییەکان بەلایانەوە ڕاستە، یەکسەر بە نەفرەت دەکرێت....
٣) هەرچەند من تا سەر ئێسقان ڕقم لە هیتلەر و نازییەکانە، لەو باوەڕەشدام هۆلۆکۆست یەکێکە لە تاوانە قێزەوەنەکانی مێژووی مرۆڤایەتی، بەڵام، ئەگەر مافي ڕادەربڕین زۆر پیرۆزە لە سوید، فەرموون ڕێگا بدەن هاوڵاتییانتان سڵاوەکەی هیتلەر بکەن، ئنیکاریش بکەن لە ڕوودانی هۆلۆکۆست!
سەرنجێکی گشیش: زۆر گرینگە موسڵمانان لە سەرتاسەری جیهاندا تێبگەن کە بە هۆی لۆبیکردنی ئیسرائیلییە ئەو دەستکەوتانە بۆ جولەکە هاتوونەتە ئارا کە کارێکی نایاساییە نکۆڵی لە ڕوودانی هۆلۆکۆست بکەیت لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا و هەوڵ بدەیت ستایشی هیتلەر بکەیت.
کاتێک سەلمان ڕوشدی لە ساڵی ١٩٨٨ کتێبەکەی بڵاوکردەوە، لە زۆر وڵاتانی ئیسلامی لۆبی کرا بۆ ڕێگاگرتن لە سووکایەتی بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام. بەتایبەت بە فشاری لۆبیی ئیسلامیی میسری، دادوەرێکی ئینگلیز هاتە سەر خەت و داوای کرد کە کە یاسایەکی تایبەت دەربچوێندرێت بە ڕوونی سووکایەتی کردن بە ئاینەکان قەدەغە بکات....بەڵام وەک زۆربەی شتەکانی دیکە، کۆمەڵگای شەرقی تەنها لە کاتی ڕوودانی کارەساتەکان گەرمن و داوای مافەکانیان دەکەن، دوای ماوەیەک هەموو لایەک سارد دەبنەوە و ڕووداوەکان لە یادەوەرییاندا دەسڕدرێتەوە، کەسیش بەدواداچوون ناکات.....لۆبیکردن، پشیدرێژی و بەردەوامی و پلان و بەرنامەی وردی پێویستە....
بەشێکی زۆر لە چالاکەوانانی ژینگە تەنها لە هاویناندا گەرم دەبن و خەمی گەرمبوونەوەی زەوی دایاندەگرێت....زۆر جار بە هاوڕێکانم دەڵێم، هونەر ئەوەیە لە چللەی زستانیشدا لە یادت بێت کە زەوی بەرەو گەرمبوونەوە و ماڵوێرانی دەڕوات....