ئایا دەزانی کە دەڵێن کێڵگەیەکی نەوت وشک بووە، هەندێک جار هێشتا پتر لە ٥٠٪ی نەوتەکەی لە ناو کانەکەدا ماوەتەوە و تا ئێستا هیچ تەکنەلۆجیایەک ناتوانێت ١٠٠٪ ی نەوتی کانەکان بهێنێتە دەرەوە؟
لە ئێستادا لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی MND و چەند زانکۆیەکی ناوداری کۆماری چیک، کار لە سەر پرۆژەیەکی زانستی و ستراتیجیی نوێ دەکەین و لە گەڵ هاوکارانم دەستپێشخەریمان کردووە تا تەکنەلۆجیایەکی نوێ تاقی بکەینەوە بۆ زیادکردنی بەرهەمی نەوت لەو کێڵگانەی کە شەکەت بوون و بە هەر هۆکارێک بێت، ئاستی بەرهەمهێنان تیایاندا ڕوو لە کزییە…
پرۆژەکەمان پێویستیی بە تێکەڵکردنی شارەزایی زانایانی چەندین بواری زانستی وەک زەویناسی، ئەندازیاریی نەوت و پسپۆرانی فیزیا و کیمیا و ماتماتیک هەیە و بیرۆکەکەمان لە سەر چەند کێڵگەیەکی نەوت لە ئەوروپا تاقی دەکەینەوە……
دروستکردنی پردێک لە نێوان زانستە جۆراوجۆرەکاندا بۆ زاڵبوون بە سەر کێشەی زانستی و تەکنیکیی گرنگ، تام و چێژێکی تایبەتی هەیە، بەڵام دەبێت هەموومان ئامادە بین لە بازنەی ئاسوودەیی کارکردنی ئاسایی خۆماندا بێینە دەرێ…


