بایۆگرافی

+ ساڵی ١٩٧١ لە شاری کەرکوك لەدایك بووە.

+ ۱۹۷۷ - ۱۹۸۹ / قۆناغەکانی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندی/ هەولێر.

+ ١٩٩٣ / بەکالۆریۆس لە جیۆلۆجی ـ کۆلێژی زانست ـ زانکۆی سەلاحەددین ـ هەولێر.

+ ١٩٩٧ / ماستەر لە دۆزینەوەی نەوت ـ زانکۆی شاڵمەرشی سویدی.

+ ٢٠٠١ / ماستەر لە بواری هەڵسەنگاندنی کانەکانی نەوت / پرۆژەیەکی هاوبەشی هەردوو زانکۆی لوندی سویدی و زانکۆی تەکنەلۆجیی دانمارک.

+ ٢٠٠٧ / دکتۆرا لە جیۆجیای نەوت ـ زانکۆی ئوپسالای سویدی.

+ ٢٠٠٧-٢٠٠٠٨ / زەویناس لە کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی ـ باشووری فەرەنسا.

+ ٢٠٠٨-٢٠١٠ / گەورە ڕاوێژکاری زەویناسی لە کۆمپانیای (ئەی جی ئاڕ)ی نەرویجی.

+ ۲٠۱٠ - ۲٠۱٥ / یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران.

+ ٢٠١٠-٢٠٢٠ / جگە لە کاری ئەکادیمی، کاری ڕاوێژکاری بۆ چەندین کۆمپانیای جیهانی لە ئەوڕوپا، ئەمریکا،
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆڵبینین لە دەستنیشانکردن و هەڵسەنگاندنی کانەکانی نەوت لە کوردستان و تورکیا و دەریای باکووری نەرویجی.

+ ۲٠۱٥ - ئێستا / پرۆفیسۆر لە سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سەلاحەددین و زانکۆی ویندزەری کەنەدی.

+ سەپەرشتیکردنی بەچاپگەیاندنی دوو کتێب بۆ دەزگایەکی چاپی نێودەوڵەتی، دەربارەی هەڵسەنگاندنی کانەکانی نەوت و گاز.

+ بڵاوکردنەوەی نزیکەی پەنجا توێژینەوە و چاپتەری کتێب بۆ گۆڤار و دەزگاکانی چاپی نێودەوڵەتی.

+ بەشداری کارا یان قسەکەری سەرەکی لە دەیان کۆڕو و کۆبوونەوە و کۆنفرانسی ناوخۆیی و جیهانی کردووە.

+ ئەزموونی درێژ لە پریزەنتەیشنی زانستی بە زمانەکانی
کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، سویدی.